Skip to the content

كه‌مال محه‌مه‌د: داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان 70%ـی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه‌ سروشتییه‌كان لە گوتارێکدا باس لە گرنگترین کار و چالاکییەکان دەکات و ئەمەش دەقی گوتەکەیەتی:

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان یەکێکە لە وەزارەتە هەرە گرنگەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگاى بایەخى سەرۆکى حکومەت کاک مسرور بارزانی و ئەندامەکانى ئەنجومەنى وەزیرانە.

ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ یه‌كێكه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌ زۆر گرنگه‌كان كه‌ جێی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانی داناوه‌ و بووه‌ته‌ جێگه‌ی بایه‌خدانی زۆربه‌ی وڵاتانی بیانییه‌. هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی 70%ـی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌ كه‌ بڕێكی داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یه‌‌، كه‌ ئێمه‌ ده‌ڵێین داهاتی وه‌زاره‌ت مانای فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمه‌، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی سووته‌مه‌نی پێویسته‌‌  بۆ وێستگەى بەرهەمهێنانى کارەبا وەک (غاز ، نەوتى ڕەش ، دیزل) کە مانگانه‌ نزیكه‌ی 80 ملیۆن دۆلار خه‌رجییه‌تی تێچووه‌كه‌یه‌تی، كه‌ ساڵانه‌ نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار ده‌كات.

هه‌روه‌ها سەرچاوەى سەرەکى دابینکردنى غازى ماڵان و لایەنى بازرگانییە کە رۆژانە زیاتر لە (٥٥٠-٦٠٠) تەن دابین دەکات، به‌ گوژمه‌كی پاڵپشتی مانگانه‌ به‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلار كه‌ ساڵانه‌ ده‌كاته‌ 120 ملیۆن دۆلار.

دابینكردنی 3 ملیۆن لیتر به‌نزین بۆ هاووڵاتیان به‌ نرخێكی پاڵپشت (مدعوم) کە مانگانە ئەم پاڵپشتیە زیاتر لە (٣١) ملیۆن دۆلار وه‌ ساڵێك ئه‌گه‌ر حسابی بكه‌ین ده‌كاته‌ 372 ملیۆن دۆلار.

ئێمه‌ له‌م كابینه‌یه‌دا توانیومانه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزی کۆمپانیا بیانیەکان ئەوانەى لە بوارى نەوت و گاز کار دەکەن له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌دا بكه‌ین به‌ بڕێك له‌ داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌.

ڕێژەیەکى باش لە قەرزى کۆمپانیاى بەرهەم هێنانى کارەبا کەچەندین ساڵ بوو لەلاى حکومەت مابوون وەکو قەرز  ئێمه‌ توانیومانه‌ هه‌ندێك له‌و قه‌رزانه‌ ئه‌دا بكه‌ین.

هه‌روه‌ها پڕکردنەوەى ئەو بودجەیەى بڕابوو لە لایەن وەزارەتى دارایی عێراقى کەمانگانە (٢٠٠) ملیار دینار بوون لەم ساڵەدا بەتەنیا دوو وەجبە کە (٤٠٠) ملیار دینار بوو، ئێمه‌ له‌ مانگی حه‌وتدا  نێردراوە و (٨٠٠) ملیار دینانوكه‌ پێویستمان به‌ تریلیۆنێك و 400 ملیاره‌، له‌و ماوه‌یه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ی دروست بووه‌، ‌ وه‌كو یه‌ك تریلیۆن دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ له‌ داهاتی وه‌زاره‌ت دابین كراوه‌.

ئەنجامدانى چەندین پڕۆژەى زۆر گرنگ له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم له‌سه‌ر داهاتی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ وه‌كو پڕۆژه‌ی ئاوى، کارەبایی، تەندروستى، رێگاوبان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و غازیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

 هه‌روه‌ها دابینکردنى ده‌رفه‌تی کارى ڕاستەوخۆ بۆ زیاتر له‌ (٥,٤4٠) خەڵکى هەرێمى کوردستان كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌ كێڵگه‌كان كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان

هه‌روه‌ها دابینکردنى هەلى کاری ناڕاسته‌وخۆ بۆ زیاتر لە (٢,٠٠٠) خەڵکى هەرێمى کوردستان، وه‌كو كاری سێرڤس و نه‌قلكردنی سووته‌مه‌نی و ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌ له‌و ناوچانه‌دا.

هه‌روه‌ها چەندین پڕۆژەی تر بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی كێڵگه‌یان تێدایه‌ بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ چه‌ندین پڕۆژه‌ جێبه‌جێ كراوه كه‌ له‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی ڕێگاوبان و دامه‌زراندنی قوتابخانه‌ و یان پڕۆژه‌ی ئاوی‌ بە گوژمەى نزیكه‌ی (٩.٩٥٠) ملیۆن دۆلار پڕۆژه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌و وه‌زارته‌ بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ جێبه‌جێ كراوه‌.

وه‌كو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌موو هه‌وڵێكی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن داهاتی خۆمان باشتر بكه‌ین و زیاتر بتوانین خزمه‌تی هاووڵاتی خۆمان بكه‌ین، چونكه‌ وه‌زاره‌تێكی جێی ئیعتیمادی جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ و ئومێدێكی خه‌ڵكێكه‌ كه‌ به‌رهه‌م و كاری گونجاو ئه‌نجام ده‌ده‌ن فی سه‌بیلی ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌شی خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ن.

 

بۆ بینینى ڤیدیۆى وتارەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:

(3) گوتاری کەمال محەممەد، بەبۆنەی تێپەڕینی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم - YouTube

فەرمانگەى میدیاو زانیارى