Skip to the content

لە سێ ساڵی ڕابردوودا هەماهەنگییەکی باش لە نێوان حکومەت و پەرلەمان هەبووە

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی باش لە نێوان حکومەت و پەرلەمان دا هەبووە و لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردووشدا چەندین وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی سەردانی پەرلەمان و لیژنەکانی پەرلەمانیان کردووە.

لە ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەم، ٢٦ کۆبوونەوە لەنێوان وەزیرانی کابینەی نۆیەم و پەرلەمان ئەنجام دراوە کە هەریەک لە وەزیری ناوخۆ، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم و بریکاری وەزیری دارایی تێیدا ئامادەبوون و بابەتەکان تایبەت بوون بە یاسای چاکسازی لە خانەنشینی مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە. هەروەها هەریەک لە وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری کارەبا بەشدارییان کردووە   سەبارەت بە ڕێکلامی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان.

هەریەک لە بریکاری وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم لەگەڵ لیژنەکانی دەستپاکی و شارەوانی، چوونەتە پەرلەمان لەسەر بابەتی گرنگی هۆشیاری هاووڵاتیان بۆ پاراستن و بەهەدەر نەدانی ئاو و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەبارەت بە  گرنگیی هۆشیاریی هاووڵاتیان بۆ پاراستن و بەهەدەر نەدانی ئاو سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.

لە ڕێکەوتی ٣ی ئەیلولی  ٢٠١٩  و بە مەبەستی دیاریکردنی  ڕۆژی ٣ی ئەیلولی ٢٠١٤ وەکو ڕۆژی کۆمەڵکوژی ئیزیدییەکان، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد.

وەزیری دارایی و ئابووری سەبارەت بە پرسى بودجه‌ و نه‌وت و غاز و كاره‌با و وه‌رگرتنى شایسته‌ داراییه‌كان و كێشه ‌و ئاسته‌نگه‌كان سەردانی پەرلەمانی کرد، لەهەمان کاتیشدا  عەبدوڵڵا مەحمود، وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ قسەکردن لەسەر پرسى شه‌هیدان و زیندانیان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زیرى ته‌ندروستی بۆ قسەکردن لەسەر ئه‌گه‌رى سه‌رهەڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و چۆنیه‌تى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌ سەردانی پەرلەمانیان کرد.

هەر لەمیانەی سەردانەکان و دانیشتنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان، وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى سه‌رهەڵدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و چۆنیه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌، وهەریەک لە وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفاكراوان و د.ئامانج ڕه‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى مووچه‌‌ و ده‌رما‌ڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه سەردانی پەرلەمانیان کرد.

وه‌زیرى دارایى و ئابووری و سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران  له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى  پڕۆژه‌ یاساى (چاكسازى له‌ خانه‌نشینى مووچه ‌‌و ده‌رما‌ڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەیەکی تردا بەئامادەبوونی وه‌زیرى دارایى و ئابووری و وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى پێشمه‌رگه ‌و وه‌زیرى شه‌هیدان و سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له‌ بریكار و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌زاره‌ته‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان، تاوتوێی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌ یاساى (چاكسازى له‌ خانه‌نشینى مووچه‌‌ و ده‌رما‌ڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى تر) کرا.

تیمێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران  و وه‌زیرى دارایى و ئابووری و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری حكومه‌تى هه‌رێم  له‌ ته‌لارى په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى دارایى و ئابوورى له‌ په‌رله‌مان کۆبوونەوە.

ساڵی دووەمی کابینەی نۆیەم:

 بەشداریكردنی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان، لە دانیشتنی ژمارە (5) ی خولی پایزەی ساڵی دووەم ، لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ( لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان- عێراق).هەروەها بەشداریكردنی وەزیری هەرێم لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ژمارە (9) لە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێکەوتی (27/10/2020) تایبەت بە وەڵامی پرساندنی حكومەت.

بە ئامادەبوونی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان کۆبوونەوە بە مەبەستی پێدانی ڕوونكردنەوە لەسەر چاككردنی بەرداری مانگانەی لیستی مووچە و لێكەوتەكانی.

ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/ نووسینگەی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە (كێشەی سەندیكای پزیشكان) بە ئامادەبووانی وەزیری تەندروستی و ستافی یاسایی وەزارەتی تەندروستی،  لە ڕێكەوتی 26/4/2021.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شاندی یاوەری لە تەلاری پەرلەمان لە  ڕێكەوتی 11/5/2021 کۆبوونەوە، تەوەری كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردن بوو لەسەر هەریەك لە پڕۆژە یاسای (وەبەرهێنان و هاوردەكردن و سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی کشتوکاڵ لە هەرێمی كوردستان و سندووقی خانەنشینی بۆ دەرچووانی بەشەكانی کشتوکاڵ و ڤێتەرنەری لە كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان).

ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە تەلاری پەرلەمانی كوردستان،  لە ڕێکەوتی ٦/٧/٢٠٢١ بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و د.دیندار زێباری ، كریستۆڤەر گۆسنیڵ گەورە ڕاوێژکاری تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNITAD) لە تاوانەكانی داعش و سەرۆكی هەرسێ دادگا، تەوەری كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە دامەزراندنی دادگای تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعش.

ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی (وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری ناوخۆ، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سكرتیری ئەنجومەنی وەزیران)  لەڕێکەوتی  25/4/2021  ، تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە (هەمواری یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆ لە هەرێمی كوردستان- عێراق).

ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە ڕێکەوتی (2/5/2021)   لەگەڵ (سەرۆكی سەندیكای پزیشكی گشتی و سەرۆكی سەندیكای پزیشكی دەرمانسازان و سەرۆكی سەندیكای پزیشكی ددان) تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە (کێشەی سەندیكای پزیشكان لە هەرێمی كوردستان).

ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لە ڕێکەوتی ١٤/٦/٢٠٢١  بە ئامادەبوونی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و د.دیندار زێباری ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە هەرێمی كوردستان و كریستۆڤەر گۆسنیڵ گەورە ڕاوێژکاری تیمی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان (UNITAD ) لە تاوانەكانی داعش، بابەتی كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە تێڕوانینی زانستی و ئەكادیمی لەلایەن مامۆستایان و پسپۆڕانی یاسایی لەبارەی پڕۆژە یاسای (دادگای تاوانكاری تایبەتمەند بە تاوانەكانی داعش لە هەرێمی كوردستان) خرایەڕوو.

 لە ڕێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی د.هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانى كوردستان و، مونا نەبی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمانی كوردستان کۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا (شاندی دانوستانكار دوایین ئه‌نجامى گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مان ڕوونكرده‌وە).

‌ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بۆ باسكردن لە هەمواری یاسای (ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت).

کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پەروەردە  و شاندی یاوەری لە ١٤/٣/٢٠٢١ ، بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر  پڕۆژە یاسای (وەزارەتی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان).

ئەنجامدانی كۆبوونەوەیەك  لە ڕێکەوتی ٢٠/٧/٢٠٢٠ بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی  لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو  و وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و چەند تیمێكی هاوكاری،  تەوەری كۆبوونەوەكە بریتیبوو لە ڕادەربڕین لەسەر پڕۆژە یاسای (چارەسەری زێدەڕۆیی سەر زەوی کشتوکاڵ لە هەرێمی كوردستان- عێراق  ).

لەهەمان کاتدا كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی سەرۆك و ئەندامانی  لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی  و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و وەزیری دارایی و ئابووری و وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و چەند تیمێكی هاوكاریان لە ڕێگەی ئۆنڵاین ئەنجام درا لە ڕێكەوتی ١١ /٨ /٢٠٢٠  لەسەر پڕۆژە یاسای (وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان- عێراق) و (ڕەشنووسی بەیانی هەمواركردنی ماددەی (40) لە سیستەمی فەرمانگەی چاكسازی).  

 

فەرمانگەى میدیاو زانیارى