لە هەفتەیەکدا لە هەرێمی کوردستان ٨٧٢ تۆماری هاوسەرگیری تۆمار کراون
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەفتەی رابردوو دا ٨٧٢ تۆماری هاوسەرگیریی لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون کە ٢٧٢ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ٣٥٨ یان لە سنووری سنووری پارێزگای سلێمانی و ٢٠٤ یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ١٤ یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.
لە هەمان کاتیشدا ١٠٦ تۆماری جیابوونەوەی هاوسەرگیری تۆمار کراون کە ٢٧ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ٥٦یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ١٧یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ٦ یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.
بەپێی هەمان ئامار ٣٤٢ تۆماری مردن تۆمار کراون کە ١٠٥ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ١٣٩ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٨٤ یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ١٤ یان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون.
ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و کاروباری شارستانی ئاماژە بەوەش دەکات کە لەو هەفتەیەدا ١٦ هەزار و ٥٦٤ کەس کارتی نیشتمانی نوێیان دەرکردووە، کە ٦ هەزار و ٦٦٦ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ٥ هەزار و ٤٢٠ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٣ هەزار و ٧٢٨ کەسیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ٧٥٠ یان لە سنووری ئیدارەی گەرمیان بوون.
لە هەمان کاتیشدا ٣٧٧ کەس کارتەکانی خۆیان نوێ کردووەتەوە کە ١٦٩ یان لە سنووری پارێزگای هەولێر و ١١٣ یان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ٩١ یان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ٤ یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بوون.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٨ تەمووزی ٢٠٢٢