لە ٣ ساڵ دەست بەسەر ١٢٠٠ کیلۆ ماددەى هۆشبەر گیراوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له مه‌ترسییەکانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌رده‌وام كار و چالاكییه‌كانی ده‌خاته ڕوو، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش ساڵانه ڕێژەی ئاڵوودەبووان و ده‌ستگیر كراوان و ئەو ماددانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت لەنێو دەبرێن. فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گرنگی زانی ئاماری ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بكاته‌وه:
ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو:
له ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ى حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له دادگا بۆ كراوه‌ته‌وه، ٥ هه‌زارو ٤١٩ تۆمه‌تبار بوونه و ئامارەکانیش بە پێى ساڵەکان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووە:
- ساڵی ٢٠١٩: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو ١١٨٢ تۆمه‌تبار.
- ساڵی ٢٠٢٠: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو ١٢٩٥ تۆمه‌تبار.
- ساڵی ٢٠٢١: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو ١٩٤٣ تۆمه‌تبار.
- لە ٦ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٢: ژماره‌ی تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو ٩٩٩ تۆمه‌تبار.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماری ئه‌و مادده هۆشبهرانهشی خسته‌ڕوو كه له ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه کە بڕەكهی ١٢١٧ ٢١٧ كیلۆ و ١١٩ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه کە ئەویش به‌م شێوه‌یه‌ى خوارەوەیە:
لە ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٥٣ كیلۆ و ٩١٢ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه بریتی بووە له:
- كریستاڵ: ٥٢.٢٩ كیلۆ
- هیرۆیین: ٧٠.٩٣ كیلۆ
- جامایكا: ٣٤٢ گرام
- حه‌شیش: ٤.٥٧٥ كیلۆ
- تلیاك: ٨.٥٩٧ كیلۆ
- ماریجوانا: ١.٢٧٦ كیلۆ
- كیتامین: ١٧ كیلۆ
لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ٥٥٥ كیلۆ و ٧٤٩ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه کە ئەم ماددانە بوون:
- كریستاڵ: ٥٢.٥٤١ كیلۆ
- هیرۆین: ٤٠٥.١٢٣ كیلۆ
- جامایكا: ١.٧١٩ كیلۆ
- حه‌شیش: ٩.٨٣٤ كیلۆ
- تلیاك: ٨٦.٥٣٢ كیلۆ
لە ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٣٧٤ كیلۆ و ٧٢٩ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه كه ئه‌م ماددانه بوون:
- كریستاڵ: ٩٦.١٤١ كیلۆ
- هیرۆین: ١٧٢.٧٧٨ كیلۆ
- جامایكا: ٤.٤٣٨ كیلۆ
- حه‌شیش: ١٤.٥٦٢ كیلۆ
- تلیاك: ٧٣.٧٨٦ كیلۆ
- ماریجوانا: ٣.٠٢٤ كیلۆ
- توتنی هیندی تۆباكۆ تێكه‌ڵ به حه‌شیش: ٥٦٢.٥ كیلۆ
لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ٢٠٢٢ى زایینى، بڕی ١٣٢ كیلۆ و ٧٢٩ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه:
- كریستاڵ: ٥٥.٥٥٧ كیلۆ
- هیرۆین: ٥.٦٨٠ كیلۆ
- جامایكا: ١٣٥ گرام
- حه‌شیش: ٣.٥٨١ كیلۆ
- تلیاك: ٦٧.٣٠٨ كیلۆ
- ماریجوانا: ١٧٣ گرام و ١٤٧ جگه‌ره
- كیتامین: ١٧ گرام
-گراس: ٢٣١ گرام
- شادانه: ٦٤ گرام
بڕی ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر كه له ساڵی ٢٠١٩ تاكو ٢٠ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ ده‌ستی به سه‌ردا گیراوه بریتی بووه له ٥٩ هه‌زار و ٦٠٩ شیت و ١٣٦ پاكه‌ت کە به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بووه:
ـ لە ساڵی ٢٠١٩: بڕی ٩,٢١٥ هه‌زار شیت ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ـ لە ساڵی ٢٠٢٠: بڕی ٢,٧٣٤ هه‌زار شیت ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ـ لە ساڵی ٢٠٢١: بڕی ٤٧,٣٧٨ هه‌زار شیت ده‌رمانی پزیشكی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ـ لە شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵى ٢٠٢٢: بڕی ٢٨٢ شیت و ١٣٦ پاكه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موولایه‌ك، ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌و مادده و حه‌به هۆشبه‌رانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داده‌گیرێت، پاڵپشت به مادده‌ی ٤٠ له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ر و كارتێكاره عه‌قڵییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ژماره ١ی ٢٠٢٠ و ئاماژه به نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، دوای یه‌كلابوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان له دادگای تایبه‌تمه‌ند، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی په‌یوه‌ندیدار له دادگا و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فه‌رمانگه‌ی ژینگه و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرك و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌سووتێنرێت و له‌ناو ده‌برێت.
له ساڵی ٢٠١٩ تا ناوه‌ڕاستی ٢٠٢٢ى زایینى، پڕۆسه‌ی سووتاندن و له‌ناوبردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بووه:
لە ساڵی ٢٠١٩:
- ٤٧٥ كیلۆ و ٨٢٧ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
- ٥٨ هه‌زار و ١٢١ شیت حه‌بی جۆراوجۆر سووتێنراوه.
- ٢٩ گوش داری هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
- ١١ كارتۆنی گه‌وره و بچووك شرووب لەنێو براوە.
- هەزاران حه‌بی ساختە لەنێو براوە.
- ١٥ كارتۆن حه‌بى ئاڵوودەکەر لەنێو براوە.
- ٢ كارتۆن قالكی ده‌رزی به‌تاڵ لەنێو براوە.
- ١٨ كارتۆن قوتووی به‌تاڵ حه‌ب لەنێو براوە.
لە ساڵی ٢٠٢١:
- ٥٩٨ كیلۆ و ٢٦ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
- ٤ هه‌زار و ٧٩٥ شیت حه‌ب سووتێنراوه.
لە ساڵی ٢٠٢٢:
- ١,٢٣٠ كیلۆ و ٩٤٧ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر سووتێنراوه.
- ٢٢٨,٨٦٠ حه‌ب لەنێو براوە.
- ١٠٠١ شروب لەنێو براوە.
- ١,٢٨٠ ده‌رزی هۆشبه‌ر لەنێو براوە.
- ٥ كیسی گه‌وره قه‌تره‌ی كۆلیك لەنێو براوە.
- ١١ كارتۆن گوڵی سروشتی كه گومانی مادده‌ی هۆشبه‌ری لێ ده‌كرا، لەنێو براوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢/٧/٢٠٢٢