Skip to the content

لە ٦ مانگی رابردوودا ٢٧٤ بەنزینخانە لە هەرێمی کوردستان سزا دراون

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە هۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی نزم لە بەنزینخانەکانیان لە ٦ مانگی رابردوودا ٢٧٤ بەنزینخانە لە هەرێمی کوردستان سزادراون و سزای هەر بەنزینخانەیەکیش لە نێوان ٥٠٠ هەزار دینار بۆ ٢ ملیۆن دینار بووە.
لە پارێزگای هەولێر ١٦٧ بەنزینخانە و لە پارێزگای دهۆک ٤٩ بەنزینخانە و لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ٥٨ بەنزینخانە سزا دروان.
کۆی گشتی سزای بەنزینخانەکانیش ٣٠٠ ملیۆن دینار بووە و تەواوی ئەو پارەیە گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت و ئەو بەنزینخانانەش بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو کوالیتی بەنزینەکەیان چاک دەکەن و بەردەوامیش لە ژێر چاودێریدا دەبن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢