Skip to the content

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوردستان چه‌ند ڕێنماییه‌كی بۆ ڕۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌ركرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی كردووه‌، تێیدا له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی قوربان، چه‌ند ڕێنماییه‌كانی ده‌ركردووه‌ كه‌ له‌ خواره‌وه‌دا ئاماژه‌یان بۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو و سه‌لامه‌ت بن.
١. دانانی لیژنه‌ی به‌دواداچوون له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان.
٢. بۆ هه‌ر كارێكی پێویست و له‌ناكاو، پێویسته‌ هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
٣. له‌ كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی له‌ سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان كراوه‌ بن.
٤. پابه‌ندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێی دێرین، خولا، په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌ ده‌وامی ئێشكگری.
٥. هاتنه‌ ژووره‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.
٦. ئاماری ڕۆژانه‌ ده‌بێتله‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی مۆبایله‌وه‌ له‌ (8)ـی به‌یانی تاوه‌كوو (8)ـی به‌یانی ڕۆژی دواتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان ڕه‌وانه‌ بكرێت.
٧. ڕۆژانه‌ فۆرمی تایبه‌ت به‌ ئاماره‌كان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كان ڕه‌وانه‌ بكرێت.
٨. ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبۆڵانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین و سووته‌مه‌نییه‌كان بكرێت.
٩. به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆر پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ و دابینكردنی خۆراك بكرێت.

١٠. هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌رپرس و (مستلم)ـی به‌شه‌كان كراوه‌ بێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه‌.
١١. نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌ون و نۆرینگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان كراوه‌ بن و هه‌موو سه‌ردان و زانیارییه‌كان تایبه‌ت به‌ نه‌خۆش تۆمار بكرێت.
١٢. سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌ بێت.
١٣. سه‌نته‌ره‌كانی شووشتنی گورچیله‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی ئێشكگری كراوه‌ بێت.
١٤. تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێڵی (122) به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌ شێوه‌ی (24) كاتژمێری و هۆبه‌ی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی بۆ شوێنه‌كانی پێویست و گه‌شتیاری داده‌نێت.
١٥. تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام بن له‌ به‌دواداچوونه‌كانیان به‌ شێوه‌ی ئێشكگری.
١٦. پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كان له‌ كامپه‌كان به‌رده‌وام بێت.
١٧. به‌رده‌وام بوون له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پشكنینی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ری.
١٨. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین له‌ ڕۆژانی پشوو له‌ كاتی پێویست.

ڕێنمایی بۆ رۆژانی جەنژی قوربانی یررۆز.pdf - Google Drive

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٦ی تەمووزی ٢٠٢٢