به به‌شداری زیاتر له ١٠٠ هه‌زار قوتابی، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی له هه‌رێمی كوردستان به ڕێوه ده‌چێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سبه‌ی ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان به ڕێوه ده‌چێت.
له‌م باره‌یه‌وه سامان سیوه‌لی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ورده‌كاری زیاتری خسته ڕوو و گوتی: "سبه‌ی دووشه‌ممه یه‌كه‌م ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئامادەییە له هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی، پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی، كه ١٠٧١٣٥ قوتابی تێیدا به‌شدار ده‌بن و به‌سه‌ر ٢١٧٥ هۆڵی ئه‌زموونی دابه‌ش كراون".
بۆ ئه‌مساڵ ژوورێك به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێك هێنراوه كه پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌بنه سه‌رۆكی ئه‌و ژووره و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و پۆلیس، ئاسایش و زێره‌ڤانیش تێیدا ئه‌ندامن، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كاره‌بای پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هەماهەنگ بن و ڕاسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان هاوڕا بن و ناوونیشانی هۆڵه ئه‌زموونییه‌كان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌با بده‌ن تا له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان كاره‌بایان بۆ فه‌راهه‌م بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌روه‌ها بۆ ئه‌مساڵی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئامێری بژمێر (حاسبة)ـی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیانی كوردستان دابین كردووه. هاوكات ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و مامۆستایانی چاو‌دێر بۆیان نییه مۆبایلی شه‌خسی ببنه هۆڵی ئه‌زموونه‌كان، به‌ڵكوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆبایلی نازیرهكی بۆ دابین كردوون و سیمكارتیش له لایه‌ن كۆمپانای كۆڕه‌ك تیلیكۆمه‌وه بۆ هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ و مامۆستایان دابین كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویست به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵ په‌یوه‌ندی به سه‌رپه‌رشتیار یان به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتییه‌وه بكات و بتوانێت سوودی لێ ببینێت.
له لایه‌كی تره‌وه بۆ باشتربه‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان و دروستكردنێكی كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی ئارام، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان كۆمپانیاكان هێڵه‌كانیان له كاتژمێر ٦:٣٠ی به‌یانی تاوه‌كو كاتی ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كان ڕابگرن.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیایی ده‌داته قوتابیان كه سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كان ئاماده كراون و ژینگه‌یه‌كی ئارامی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان بتوانن به‌بێ دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی و هیچ گووشارێك بچنه هۆڵه‌كان و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.