Skip to the content

هەتا دێت حاڵەتى توندوتیژى لە هەرێمى کوردستان کەمتر دەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاماری هه‌فته‌ی دووه‌مى حوزەیراندا واتە لە (١٢ تا ١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ى زایینى،‌ چالاكییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستانى بڵاو کردووەتەوە کە بەم شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:

ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان:

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتیی  ٢٩٩ سكاڵا له‌ لایه‌ن هاووڵاتییانى سەراسەری هەرێمی کوردستانه‌وه‌ تۆمار كراون و به‌م شێوه‌یه‌ دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان و یه‌كه‌ ئیدارییه‌كان بوون‌:

- پارێزگای هه‌ولێر ٩١ سكاڵا

- پارێزگای سلێمانی ٧٢ سكاڵا

- پارێزگای دهۆك ١٠٤ سكاڵا

- ئیداره‌ی گه‌رمیان ١٩ سكاڵا

- ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ١٣ سكاڵا

هەروەها ٣ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و ٢ حاڵه‌تی خۆسووتاندن له‌ هه‌رێمی كوردستان  هه‌بووه‌.

ئامارەکانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی پۆلیس له‌ سەرتاسەرى هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ن:

یەکەم: كوشتن کە دوو حاڵه‌ت تۆمار کراوە.

دووەم: خۆكوشتن کە ٤  حاڵه‌ت بووە (٣ لە پارێزگای هه‌ولێر و یەکیش لە پارێزگای سلێمانی)

سێیەم: دزیكردن کە ٧٦  حاڵه‌ت بووە (١٨ لە پارێزگای هه‌ولێر، ١٧ لە پارێزگای سلێمانی، ١٩ لە پارێزگای دهۆك، ٣ لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ٨ لە ئیداره‌ی گه‌رمیان، ٥ لە ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ٦ لە ئیداره‌ی زاخۆ).

چوارەم: سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان کە ١٨ سه‌رپێچی بووە (٦ لە پارێزگای هه‌ولێر، ٦ لە پارێزگای سلێمانی، ٢ لە پارێزگای دهۆك، ٢ لە ئیداره‌ی گه‌رمیان و حاڵەتێکیش لە هەردوو ئیدارەى ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ئیداره‌ی زاخۆ).

پێنجەم: ده‌ستدرێژیی سێكسی ٧ حاڵه‌ت

شەشەم: سكاڵا جۆراوجۆره‌كان ١٠١٢ سکاڵا بووە (٨٩ لە پارێزگای هه‌ولێر، ٤٢٨ لە پارێزگای سلێمانی، ١٧٧ لە پارێزگای دهۆك، ٣٩ لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، ١٥٢ لە ئیداره‌ی گه‌رمیان، ٨٨ لە ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ٣٩ لە ئیدارەى زاخۆ).

 

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری

٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢