Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان (خانکێ) لە سنوری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو کارئاسانی بۆ کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، (خانکێ) سەر بە قەزای سێمێل لە سنوری پارێزگای دھۆک کرا بە ناحیە، لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانەکەوە ڕێکاری کاڕگێری پێویست بۆ ئەم مەبەستە دەگیرێتەبەر.

حکومەتى هەرێمى کوردستان

فەرمانگەى میدیاو زانیارى