بە پێى ئامارەکان سەرپێچیى ئۆتۆمبێل لە هەرێمى کوردستان زیادى کردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری هه‌فتانه‌ی (١٢ تا ١٦ى حوزەیرانی ٢٠٢٢) بڵاو كرده‌وه کە تیایدا ورده‌كاری كار و چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تۆمار کردووە. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆى هەرێمى کوردستانەوە هه‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
ژماره‌ی ئۆتۆمبێلى تۆمارکراو:
ژمارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە بۆ یه‌كه‌مجار له‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکان لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان تۆمار كراون، ٢٧٢١ ئۆتۆمبێل بووە کە به‌م جۆره دابه‌ش کراون:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٩٥٢ ئۆتۆمبێل
ـ پارێزگای سلێمانی: ٤٨٩ ئۆتۆمبێل
ـ پارێزگای دهۆک: ١٦٦ ئۆتۆمبێل
ـ ئیدارەى ڕاپەڕین: ١١٤ ئۆتۆمبێل
ژماره‌ی نوێکردنەوەى ساڵیانەی ئۆتۆمبێل:
بە گشتى لە سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان ٢٢٠٠ ساڵیانەی ئۆتۆمبێل نوێ كراونه‌ته‌وه و ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌م شێوه‌یه دابه‌ش بوونە:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٨٥٠ ساڵیانه
ـ پارێزگای سلێمانی: ٥٦٧ ساڵیانه
ـ پارێزگای دهۆك: ٤١٢ ساڵیانه
ـ ئیداره‌ی سۆران: ١١٢ ساڵیانه
ـ ئیداره‌ی گه‌رمیان: ١٩٠ ساڵیانه
ـ ئیداره‌ی زاخۆ: ٦٩ ساڵیانه
گۆڕینى تابلۆ:
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییەکانی هاتوچۆی هەرێمى کوردستان، ١٧٦٦ مامه‌ڵه‌ی گۆڕینی تابلۆ ئه‌نجام دراوه کە به‌م شێوه‌یه دابەش بوونە:
- ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٩٥٠ مامه‌ڵه
- ـ پارێزگای سلێمانی: ١٠٣ مامه‌ڵه
- ـ پارێزگای دهۆك: ٣٢٧ مامه‌ڵه
- ـ ئیداره‌ی سۆران: ١٥٥ مامه‌ڵه
- ـ ئیداره‌ی زاخۆ: ٢٣١ مامه‌ڵه
مۆڵەتى شۆفێرى:
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییەکانى هاتوچۆ لە هەرێمى کوردستان، ١٦٠٧ مۆڵه‌تی شۆفێری به هاووڵاتیان دراوه کە به‌م جۆره دابەش دەبنە سەر پارێزگا و یەکە ئیدارییەکان:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ٦١٥ مۆڵه‌ت
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٨٩ مۆڵه‌ت
ـ پارێزگای دهۆك: ٣٠٠ مۆڵه‌ت
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ٧٤ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی سۆران: ٧٣ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی گه‌رمیان: ٥١ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین: ١٤١ مۆڵه‌ت
ـ ئیداره‌ی زاخۆ: ٦٤ مۆڵه‌ت
ڕووداوەکانى هاتوچۆ:
ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ لەو هەفتەیەی کە لە کار و چالاکییەکانى وەزارەتى ناوخۆ هاتووە، ٦٢ ڕووداو بووه کە به‌م شێوه‌یه دابەش کراوە:
ـ پارێزگای هه‌ولێر: ١٥ ڕووداو
ـ پارێزگای سلێمانی: ١٥ ڕووداو
ـ پارێزگای دهۆك: ١٠ ڕووداو
ـ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه: ڕووداوێک
ـ ئیدارەى سۆران: ٥ ڕووداو
ـ ئیدارەى گه‌رمیان: ٦ ڕووداو
ـ ئیدارەى ڕاپه‌ڕین: ٥ ڕووداو
ـ ئیدارەى زاخۆ: ٥ ڕووداو
سەرپێچییەکانى هاتوچۆ:
ئاماری سه‌رپێچییه‌كانى شۆفێران لە هەرێمى کوردستان لەم حەفتەیەدا زۆر زیادى کردووە و بە گشتیش لە سەرتاسەرى هەرێم ٣٦٢١٩ سەرپێچى تۆمار کراون کە بەم شێوەیەن:
ـ پارێزگاى هه‌ولێر: ٤٩٩٦ سه‌رپێچی
ـ پارێزگاى سلێمانی: ١٣٠١٨ سه‌رپێچی
ـ پارێزگاى دهۆك: ١١٩٢٣ سه‌رپێچی
ـ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه: ١٧ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى سۆران: ١٤٦ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى گه‌رمیان: ٦١٦ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى ڕاپه‌ڕین: ١٦٤ سه‌رپێچی
ـ ئیدارەى زاخۆ: ٥٣٣٩ سه‌رپێچی