Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەھیدان و خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و ڕاپەراندنی کارەکانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢