Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند رێکارێک لە پێناو کەمکردنەوەی نرخی بەنزین دەگرێتەبەر

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر بەکاربەر و ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، چەند رێکارێکی پێویست لەو بارەیەوە دەگیرێتەبەرلەوانەش:
یەکەم:کەمکردنەوەی رسوماتی کارگێڕی و ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی سامانە سروشتییەکان بۆ بڕی تەنیا ٧ دۆلار بۆ ھەر تۆنێک.
دووەم: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کاری پێویست ئەنجام بدات بە ھەماھەنگی لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەتایبەت (وەزارەتی دارایی و ئابوری) بۆ گرتنەبەری ھەر ڕێوشوێنێک بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزین.
سێییەم: پێویستە ڕێگری بکرێت لە قۆرخکاری و دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بە ھاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی بە مەرجێک کوالیتی ڕەچاوبکرێت.