د. سامان بەرزنجی: نرخی دەرمان لە هەموو کوردستان یەک دەخەین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ فەرامانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە تاوەکو ئێستا ٧٠%ی تەواو بووە نرخی دەرمان لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان یەک دەخەین و هەر دەرمانێکیش لە رێگەی کوالیتی کۆنترۆڵی حکومەتەوە بێت ئێمە گرەنتی سەد لەسەدی دەکەین.
ئێستا له كوردستان په‌تای كۆرۆنا له چ ئاستێكدایه؟
د. سامان بەرزنجی: خۆشبه‌ختانه كۆرۆنا له كوردستان هاوشێوه‌ی هه‌موو جیهان له ئاستێكی زۆر نزمدایه له ڕووی ڕێژه و ژماره‌ی تووشبووان. ده‌توانم بڵێم له‌و مانگه‌دا داخڵبوون زۆر كه‌مبووه یاخود له هه‌ندێك شوێن هه‌ر نه‌بووه له نه‌خۆشخانه‌كان، و ڕێژه‌ی مردنیش له ماوه‌ی مانگێكدا سفر بووه. ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵییه، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت كه ئێمه بووه‌ستین، چونكه ئێمه ئێستاش به‌رده‌وام پشكنین بۆ گومانلێكراوان ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش داده‌نێین كه تووش ده‌بن، ئه‌و کەسانەی کە لە ئێستادا تووشبوون هه‌م ڕێژه‌ی كه‌مه و هه‌میش باری ته‌ندروستیان ئاساییه و جێگه‌ی مه‌ترسیی نین.
چی وایكردووه ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی جارانی نه‌بێت؟
د. سامان بەرزنجی: دروستبوونی به‌رگریی ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان به‌و شێوه‌یه جێی مه‌ترسیی نه‌بن ئه‌وه‌ش به دوو شێوه ئه‌و به‌رگرییه دروست بووه ، یه‌كه‌میان ئه‌وانه‌ی تووش ده‌بن خۆیان به‌رگریی له له‌شیان دروست ده‌بێت و ئه‌وانه‌ش كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه سوودمه‌ندی یه‌كه‌من له جیهاندا. جگه له‌وه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌دا هات كه پێی ده‌وترێت ئۆمیكرۆن و بڵاو بۆوه كه ئه‌ویش خۆی شێوازێكی ئاسان و مامناوه‌ندی هه‌بوو له‌گه‌ڵ مرۆڤدا و جیاواز بوو له‌وه‌ی مانگی هه‌شت كه زۆر به توندیی تووشی مرۆڤ دەبوو. ئه‌مانه و كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌ش له جیهاندا وایكردووه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه كه‌مبێته‌وه، به‌ڵام ئێمه له ڕێی تیمه‌كانمانه‌وه به‌رده‌وام چاودێری و پشكنین بۆ حاله‌ته‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌و نه‌خۆشخانه و پزیشكانه‌ی تایبه‌ت كرابوون بۆ تووشبووانی كۆرۆنا له ئێستادا وه‌كو خۆیه‌تی یا گه‌ڕاونه‌ته‌وه باری ئاساییان؟
د. سامان بەرزنجی: زۆر له نه‌خۆشخانه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه باری ئاساییان و له هه‌ر شارێك یه‌ك نه‌خۆشخانه ماوه بۆ پێشوازیكردن له نه‌خۆشه‌كان. ئه‌م نه‌خۆشخانانه ته‌نیا سوودیان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا نه‌بووه، چونكه حاڵه‌تمان هه‌بووه وه‌كو په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌و نه‌خۆشخانانه دانراوه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر، بۆیه له هه‌رشارێك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تمان هێشتۆته‌وه.
په‌تای خوێنبه‌ربوون له هه‌رێمی كوردستان له چ ئاستێك دایه و ئێوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چیتان كردووه؟
د. سامان بەرزنجی: په‌تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه، به‌ڵكو له كۆنه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنی پێویسته، چونكه نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه و ڕێژه‌ی مردنیش تیایدا زۆره كه ده‌گاته ٥٠% ی تووشبووان، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ش به چه‌ند شێوه‌یه‌كه وه‌كو له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ و له ڕێگه‌ی ده‌ردراوه‌كان و گۆشتی نه‌كوڵا و و شله‌مه‌نییه‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه ڕه‌نگه تووش بووبێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بووبێت، وە هەروەها له ڕێگه‌ی گه‌نه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه. بۆیه ده‌بێت ڕێگری لێ بكرێت كه ئه‌ویش به ڕێگه‌ی ڕشاندن ده‌كرێـت و بۆ پێش دوو مانگ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵمان ئاگادار كردۆته‌وه و خۆشبه‌ختانه ئێستا تیمه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ڤێتەرنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنین، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه هه‌شبووه هه‌ردووكیان باری ته‌ندروستییان زۆر زۆر باشه. ئێمه ڕێكاری تایبه‌تمان به‌و بابه‌ته هه‌یه كه حاڵه‌ته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و لێكیان جیا ده‌كه‌ینه‌وه.
له ئێستادا وه‌رزی گه‌رمایه و نه‌خۆشییه‌كی دیكه هه‌یه ئه‌ویش سكچوونه، ئایا ئاماده‌كاریی پێویسته بۆ ئه‌م نه‌خۆشییه؟ یا نه‌خۆشییه‌كه په‌یوه‌ندیی به گۆڕانی وه‌رزه‌وه هه‌یه؟
د. سامان بەرزنجی: سروشتی نه‌خۆشیه‌كه خۆی وایه ساڵانه به دوو شه‌پۆل سكچوون و ڕشانه‌وه به تایبه‌تی له ناو منداڵاندا زیاد ده‌كات، ئه‌مه سروشتییه و حاڵه‌تێكی نوێ و گوماناوی نییه و له ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵ و ستانداردی جیهانییه. به پێی ستانداردی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕێكاری ته‌ندروستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گیراوه‌ته به‌ر و خۆپارێزی و چاره‌سه‌ریش هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه ئێمه هه‌موو ساڵێك نموونه‌ی پشكنینی كۆلێراش وه‌رده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه، بۆیه ١٠٪ بۆ ٢٠٪ی نه‌خۆشه‌كان پشكنینی پیساییان بۆ ده‌كرێت له نۆڕینگه ده‌ره‌كییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌تی كۆلێرا، تاكو ئه‌گه‌ر هه‌بێت ڕێكاری جیاوازتر بگرینه‌به‌ر.
سه‌باره‌ت به ئاوه‌ڵه‌ی مه‌یمون هیچ ئاماده‌كاریتان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بگاته هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵی بكه‌ن؟
د. سامان بەرزنجی: ئه‌م نه‌خۆشییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بووه، پێشتر له چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقی و وڵاتانی تر هه‌بووه، به‌ڵام دیاره ئێستا زیاتر بڵاو بۆته‌وه. ئێمه له ئێستادا چاودێریی ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ین و ڕۆژانەش له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ڕاپۆرتمان بۆ دێت و ئه‌گه‌ر زانیمان ئه‌و نه‌خۆشییه له ئێمه نزیكه ئه‌و كات تواناكانی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و نه‌خۆشییه له ئارا ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانكردۆته بابه‌تێكی میدیایی تاكو قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه پێویست ناكات فۆبیا و ترس له ناو هاووڵاتیان دروست بێت له كاتێكدا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕادده‌یه.
فه‌زای ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان چۆنه؟
د. سامان بەرزنجی: ئه‌مه پرسیارێكی زۆر فراوانه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی بێت ئه‌وا له ئاستێكی زۆر به‌رز دایه، كه ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئامار و بنه‌ماكانی ته‌ندروستیی لێكده‌درێته‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) پێمان ده‌ڵێن كه له ڕووی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستییه‌وه باشین و ئێمه‌ش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به سیستەمی ته‌ندروستی و ڕازیبوونی هاووڵاتی و ئالیه‌تی كاركردنی ئێمه و ڕازیبوونی ئێمه و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه هه‌بێت له دونیادا نییه سیستمێك هه‌بێت كه هاووڵاتی سه‌د له سه‌د لێی ڕازیی بێت، بۆیه لای ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتی به پله‌ی یه‌كه‌م دێت، ئه‌م سیستمه پێویستی به چاكسازیی و ڕیفۆرم هه‌یه و له ئاست تموحی ئێمه نییه، بۆیه ئێمه به پاڵپشتیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژه‌مان پێشكه‌ش كردووه و تیمێكی ڕاوێژكاریشمان له چه‌ندین بواردا هه‌یه و ڕێكار و ڕێنماییمان دیاریی كردوون بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی له سستەمی ته‌ندروستیدا بكه‌ین.
سه‌باره‌ت به ده‌رمان چیتان كردووه؟
د. سامان بەرزنجی: له ڕووی ده‌رمانه‌وه ئاستمان باشه و له ڕووی چاودێریكردنی هاتنی ده‌رمانی خراپ و قاچاخ فراوانتر كارمان كردووه و ڕێگه له‌وه ده‌گرین كه ده‌رمان قاچاخیی پێوه بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن بۆ نموونه مه‌رزه‌كان و ئه‌و ده‌روازانه‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مانه یا له‌گه‌ڵ وڵاتی تر هه‌مانه، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ڕێگه‌ی كۆالێتی كۆنترۆڵ و دوای ئه‌نجامدانی هه‌موو پشكنینێك داخڵ بێت ئه‌وا ده‌رمانێكی سه‌لامه‌ته و ئێمه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین له ڕووی ته‌ندروستی و نرخ و سه‌لامه‌تیه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ده‌رمانێك دوور له چاوی ئێمه بێته هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ئێمه هیچ گره‌نتییه‌كی ناکەین و به ده‌رمانێكی نایاسایی دایده‌نێین، وه سیستەمێكمان له پێشه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له كه‌رتی تایبه‌ت و له ئایینده‌دا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌ی دووباره چاوخشاندنه‌وه‌مان به نرخه‌كان هه‌یه به‌و ئاراسته‌یه‌ی نرخ كه‌مبكه‌ینه‌وه و پڕۆسه‌كه‌ش ٧٠٪ ی ته‌واو بووه، ڕاسته پڕۆسه‌یه‌كی قورسه، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك هه‌م نرخی ده‌رمان یه‌كبخه‌ین هه‌میش نرخه‌كه‌ی كه‌مبكه‌ینه‌وه.
بۆ بینینى ڕاپۆرتى ڤیدیۆیى کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
دوایین زانیارییەکان لەبارەی رەوشی پەتای کۆرۆنا، تای خوێن بەربوون و ئاووڵەی مەیموون - YouTube
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢