Skip to the content

زیاترلە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 16 ی حوزه‌یرانی 2022، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ڕاسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره‌ سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیدارییەکان، سه‌رپه‌رشتیی میکانیزمی دابەشکردنی ئه‌م بڕه‌ به‌نزینه‌ ده‌كات.