سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتوانی دارایی پێشكه‌ش به قوتابیانی پۆلی دوازده‌ی شنگال ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بڕیار وایه ڕۆژی دووشه‌ممه 27ـی حوزه‌یرانی 2022 پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداری 107135 قوتابی كه به‌سه‌ر 2175 هۆڵی ئه‌زموونی دابه‌ش كراون، به ڕێوه بچێت.
قوتابیانی شنگال كه ژماره‌یان (667) قوتابییه وه‌ك قوتابیانی سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر هۆڵه‌كانی ئه‌زموونی له سنووره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای دهۆك دابه‌ش كراون.
قوتابیانی شنگال به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنیان له پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك پێویستیان به دابینكردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتوانی خۆی بۆ قوتابیانی پۆلی دوازده‌ی شنگال ده‌ربڕی و ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بڕی 73 حه‌فتا و سێ ملیۆن دینار وه‌ك خه‌رجی هاتووچۆی قوتابیانی شنگال و ده‌وروبه‌ری و چوونیان بۆ ناوه‌ند و هۆڵه‌كانی ئه‌زموونی له سنووره‌كانی پارێزگای دهۆك. به‌م شێوه‌یه 667 قوتابی شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌م پشتوانییه داراییه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی سوودمه‌ند ده‌بن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، پێشمه‌رگه، ناوخۆ، كاره‌با و گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماده‌كاری ته‌واوی كردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوون و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی و ژوورێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی پارێزگاری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیارانی ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان پێكهێناوه، به مه‌به‌ستی سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و دروستكردنی كه‌شێكی ئارام و له‌بار بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان بتوانن به ئارامی و به‌بێ هیچ گووشارێك تاقیكردنه‌وه‌كانیان به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ن.