هەتا دێت حاڵەتى توندوتیژى لە هەرێمى کوردستان کەمتر دەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ئاماری هه‌فته‌ی دووه‌مى حوزەیراندا واتە لە (١٢ تا ١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ى زایینى، چالاكییەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پۆلیسی هه‌رێمی كوردستانى بڵاو کردووەتەوە کە بەم شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
ئامارەکانى بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان:
به شێوه‌یه‌كی گشتیی ٢٩٩ سكاڵا له لایه‌ن هاووڵاتییانى سەراسەری هەرێمی کوردستانه‌وه تۆمار كراون و به‌م شێوه‌یه دابه‌شی سه‌ر پارێزگاكان و یه‌كه ئیدارییه‌كان بوون:
- پارێزگای هه‌ولێر ٩١ سكاڵا
- پارێزگای سلێمانی ٧٢ سكاڵا
- پارێزگای دهۆك ١٠٤ سكاڵا
- ئیداره‌ی گه‌رمیان ١٩ سكاڵا
- ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ١٣ سكاڵا
هەروەها ٣ حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و ٢ حاڵه‌تی خۆسووتاندن له هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
ئامارەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پۆلیس له سەرتاسەرى هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه‌ن:
یەکەم: كوشتن کە دوو حاڵه‌ت تۆمار کراوە.
دووەم: خۆكوشتن کە ٤ حاڵه‌ت بووە (٣ لە پارێزگای هه‌ولێر و یەکیش لە پارێزگای سلێمانی)
سێیەم: دزیكردن کە ٧٦ حاڵه‌ت بووە (١٨ لە پارێزگای هه‌ولێر، ١٧ لە پارێزگای سلێمانی، ١٩ لە پارێزگای دهۆك، ٣ لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ٨ لە ئیداره‌ی گه‌رمیان، ٥ لە ئیداره‌ی ڕاپه‌رین و ٦ لە ئیداره‌ی زاخۆ).
چوارەم: سه‌رپێچی ڕێنماییه‌كان کە ١٨ سه‌رپێچی بووە (٦ لە پارێزگای هه‌ولێر، ٦ لە پارێزگای سلێمانی، ٢ لە پارێزگای دهۆك، ٢ لە ئیداره‌ی گه‌رمیان و حاڵەتێکیش لە هەردوو ئیدارەى ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ئیداره‌ی زاخۆ).
پێنجەم: ده‌ستدرێژیی سێكسی ٧ حاڵه‌ت
شەشەم: سكاڵا جۆراوجۆره‌كان ١٠١٢ سکاڵا بووە (٨٩ لە پارێزگای هه‌ولێر، ٤٢٨ لە پارێزگای سلێمانی، ١٧٧ لە پارێزگای دهۆك، ٣٩ لە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ١٥٢ لە ئیداره‌ی گه‌رمیان، ٨٨ لە ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و ٣٩ لە ئیدارەى زاخۆ).
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢