کابینەی نۆیەم ساڵ بە ساڵ بودجەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی لە دوو هێندە زیاتر بەرز کردووەتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه سه‌ره‌ڕای ڕووداو و پێشهاته نه‌خوازراوه‌كان به تایبه‌ت قه‌یرانی دارایی و بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌موو جیهان دروست كردووه، به‌ڵام لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشکردنی ژێرخانی کوردستان نه‌وه‌ستاوه و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م له ته‌ممووزی ٢٠١٩ تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ له زۆربه‌ی سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كان پڕۆژه‌ی گرنگ و جۆراوجۆری پێشكه‌ش كردووه كه كۆی گشتی خه‌رجی ئه‌و پڕۆژانه بڕی ٨٤٠ ملیار دینار بووه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی پێویستی كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان بڕی پاره‌ی پێویست بۆ پڕۆژه‌كان ته‌رخان كردووه، كه له نێو ئه‌م پڕۆژانه‌دا ڕێگه‌وبان لایه‌نێكی سه‌ره‌كی بووه له بایه‌خپێدانی حكومه‌ت بۆ ئه‌م سێكته‌ره و به به‌راورد له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بڕی ٣٩٢ ملیار دیناری بۆ خه‌رج كراوه كه به‌م بڕه پاره‌یه پڕۆژه‌كانی دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبان له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نجام گه‌یشتووه.
كه‌رتی شاره‌وانی وه‌ك كه‌رتێكی گرنگی خزمه‌تگوزاری له لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بایه‌خی زۆری پێ دراوه و به‌تایبه‌ت له دابینكردنی ئاوی پاك و باخچه و دروستكردنی ناوچه‌ی سهوازی و پاككردنه‌وه‌ی شار له زبڵ و خاشاك و چه‌ندین لایه‌نی تر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی ٢٨٢ ملیار دیناری بۆ خه‌رج كراوه.
سێكته‌ری كاره‌با وه‌ك سێكته‌رێكی گرنگ له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی پێ دراوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕی ٢٥ ملیار دیناری بۆ خه‌رج كراوه كه چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووكی له خۆ گرتووه له دامه‌زراندنی وێستگه‌ی نوێ و هێڵی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و چاككردنه‌وه‌ی به‌شێك له وێستگه و هێڵ و تۆڕه‌كان.
له لایه‌كی تره‌وه توانراوه له كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده بڕی ٢٦ ملیار دینار، نیشته‌جێبوون ٢٥ ملیار دینار و سایلۆكان بڕی ٣٧ ملیار دینار و به‌نداوه‌كان ٢٢ ملیار و سێكته‌ره هه‌مه‌جۆره‌كانی تریش ٣١ ملیار خه‌رج بكرێت.
به‌م شێوه‌یه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ٨٨٤ پڕۆژه پاره‌ی بۆ خه‌رج كراوه، كه بڕه‌كه‌ی ٨٤٠ ملیار دینار بووه. به جۆرێك له ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٢٤٣ ملیار دینار، له ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ١٥١ ملیار دینار، له ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٤٤٦ ملیار دینار خه‌رج كراوه، واتە بە چاوخشاندنێکی سادە تێدەگەین لە ساڵ بە ساڵ بودجەی پڕۆژەکان و بەتایبەت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دوو هێندە و زیاتریش هەڵکشاوە و زیادی کردووە و ئەمەش بۆ خەمخۆری و گرنگیپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هاووڵاتیانی و کوردستان دەگەڕێتەوە.