بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی: ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی هه‌ردوو ژهمهڤاكسینیان وه‌رگرتووه پشكنینی pcr یان پێویست نییه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تاهیر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتی سلێمانی سه‌باره‌ت به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی گه‌شت كردن ڕایگه‌یاند، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی عێراق له تازه‌ترین ڕێنماییدا كه هێڵه ئاسمانییه‌كانیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان گه‌شت ده‌كه‌ن، له ڕۆژی 1/4/2022 به‌دواوه ئه‌و كه‌سه‌ی گه‌شت ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی له 12 ساڵ زیاتر بوو ده‌بێت هه‌ردوو ژه‌مه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتبێت یان یه‌ك ژه‌مه ڤاكسینی جۆنسۆنی وه‌رگرتبێت به بێ ئه‌وه‌ی پێویست به پشكنینی (PCR )بكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه پێویسته دۆكیۆمێنتێكی باوه‌ڕ پێكراوی پێبێت كه له لایه‌نێكی ته‌ندروستییه‌وه وه‌ریگرتبێت و ئاماژه‌ی به‌وه كردبێت كه ئه‌و كه‌سه ناتوانێت ڤاكسین وه‌ربگرێت و ته‌نیا پێویستی به پشكنینی (PCR )ی نه‌گه‌تیڤ هه‌یه چ بۆ هاتن یان بۆ ڕۆشتن. هه‌ندێک كه‌س ته‌نیا یه‌ك ژه‌م ڤاكسینی وه‌رگرتووه له‌م حاڵه‌ته‌دا پێویسته هێڵه ئاسمانییه‌كه كه تكتی بۆ ده‌بڕێت زانیاری پێ بدات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه گه‌شتی بۆ ده‌كات، چونكه فڕۆكه‌خانه به‌رپرس نییه له‌و ڕێنماییانه‌ی كه ده‌رده‌چێت له لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه، بۆیه پێویسته گه‌شتیاران پێش ئه‌وه‌ی تكت ببڕن هه‌موو زانیارییه‌ك له هێڵه ئاسمانییه‌كان وه‌ربگرن، چونكه فڕۆكه‌خانه به‌رپرس نییه له هیچ كێشه‌یه‌ك كه دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی ئه‌و ڕێنماییانه‌ی كه له‌و وڵاته ده‌رده‌چێت كه گه‌شتیار ڕووی تێ ده‌كات سه‌باره‌ت به ڤاكسین و كۆڤید 19.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
28/ئاداری 2022