دوو پڕۆژەی کارەبا لە ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران دەکرێته‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ى ئاداری ٢٠٢٢ و لە ژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕۆژه‌ی گرنگی كاره‌با له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بكاته‌وه.
ئه‌م دوو پڕۆژەیه له دابینكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌بای مۆبایل و ڕاكێشانی ٦فیدهری ١١كهی.ڤی له وێستگه‌ی كاره‌بای دیلزیان پێک دێت کە به گوژمه‌ی دوو ملیار و ١٠٠ملیۆن دینار جێبه‌جێ كراوه.
هه‌ردوو پڕۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیاكانی پالۆس و گرشین جێبه‌جێ كراون و شاره‌دێی مەزنێ و ٢٨ گوندی سۆران و گوندەكانی مهجیداوە، هاودیان، دیلزیان، شاوراوە، بادلیان، بیلنگری سەروو، بیلنگری خواروو، قەرەنیاوە و چەندین گوند و ناوچەیەکی تر لێى سوودمەند دەبن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٨ی ئاداری ٢٠٢٢