سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری: داتا سه‌نته‌ری حكومه‌ت تەواو بووە و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی ده‌کرێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنجشەممە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٢، فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی لەبارەی به ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌تەوە بەناونیشانی "وەرچەرخانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چەمکەوە بۆ ڕاستی" رێکخست کە تیایدا ژمارەیەک لە وەزیرەکان و سەرۆکی فەرمانگە و دەستەکان و نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان تێیدا بەشدار بوون . ئامانج لە کۆنفرانسەکە پیشاندانی سیستەم و پلانی حکومەت بوو بۆ وەرچەرخانی دیجیتاڵیی و چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاستەنگەکان دا.
ھیوا ئەفەندی سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاند: "ئه‌م کۆمپانیاکان کۆنفرانسە بۆ ئه‌وه بوو کە وه‌زیره به‌شداربووەکان له نزیكه‌وه ئاگاداری پلانی حكومه‌ت بن لە بواری به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی حكومه‌ت و ئامانجی دووه‌میش بۆ ئه‌وه بوو ده‌رفه‌تێك به كۆمپانیاكان له‌وانەش كۆمپانیای هواوی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له پلانه‌كانی حكومه‌ت تێ بگەن و پێمان بڵێن كه چۆن ده‌توانن له پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له بواری ئه‌لیكترۆنیدا به‌شدار بن."
کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆرترین ھەنگاوی ناوە لە بواری بە ئەلیکترۆنی کردنی دامودەزگاکانی حکومەت و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش پاڵپشتی تەواوی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاری کردووە لەو بوارەدا و سەرۆکی فەرمانگەی تەکنۆلۆجیای زانیاریش رایگەیاند، ژێرخانه‌كانی به‌دجیتاڵكردنی حكومه‌ت زۆربه‌یان ئاماده‌كراون، به‌تایبه‌ت داتا سه‌نته‌ری حكومه‌ت كه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا به فه‌رمی ده‌کرێتە‌وه. له ڕووی داتاوه كه هه‌موو سیستمه‌كان بۆ نموونه ئاماری دانیشتوانی هه‌رێم و دارایی و سیستمی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌مووان ته‌واو بوون، هه‌روه‌ها سیستمی مووچه‌ی ناوه‌ندیش یه‌كێكی تره له‌و سیستمانه‌ی كه کاری له‌سه‌ر كراوه.
ھیوا ئەفەندی گوتیشی:"هاوڵاتیان دوای ته‌واوبوونی سیستمی ناوه‌ندی دانیشتووانی هه‌رێم له پێدانی ژماره‌ی بێهاوتایی كه‌سی، ده‌توانن زانیارییه‌كان به ته‌واوه‌تی ببینن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م میكانیزمانه دروست بن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیه‌وێت و بتوانرێت خۆی به سیستمی ئه‌لیكترۆنی بناسێنێت كه ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی كاره‌كانی ته‌واو بووه."
بۆ بینینى ڤیدیۆى کۆنفراسەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکە:
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٠ی ئاداری ٢٠٢٢