Skip to the content

وه‌زاره‌تی كاره‌با: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد ده‌كرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە سەرەتای مانگی نیسان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوو وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی كارەبا تەواو دەبن و بەگەڕ دەخرێنەوە، بەمەش بڕی ٣٠٠ مێگاوات كارەبا دەگەڕێتەوە ناو تۆڕی كارەبای نیشتمانی و ماوەكانی پێدانی كارەبا زیاد دەبێت، كە لە ئێستادا بە هۆی نۆژه‌نكردنەوەی ئەو دوو یەكەیە، ٣٢٠٠ مێگاوات كارەبا بەرهەم دێت، لە كاتێكدا خواستی بەكارهێنانی كارەبا بە هۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەى کە تا ئێستاش بەردەوامە، بۆ ٥٩٥٠ مێگاوات بەرز بووەتەوە.

 

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٧ى ئازارى ٢٠٢٢