Skip to the content

زیاتر لە ١٥ ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخان کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- گۆهدار شێخو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، گوژمەی ١٥ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخانکرا.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاشکراشی کرد، ئەو گوژمەیە ٥١ پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراجۆی پێ جێبەجێ دەکرێت، کە ٤٤ پڕۆژەیان ئەمساڵ بڕیاریان لەسەر دراوە و ٧ پڕۆژەکەی دیکەش تەواو دەکرێن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ٤٥%ـی ئەو گوژمەیە بۆ پڕۆژەکانی قەزای باتیفا تەرخانکراوە و٥٥%ـی گوژمەکەش بۆ چاککردن و دروستکردنی شەقام و رێگە سەرەکییەکانی ناوشار و دەرەوەی شارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ تەرخانکراوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٠ـی ئایاری ٢٠٢٢