Skip to the content

کاری جدی بۆ کەمکردنەوەی رۆتین لە دامودەزگانی حکومەت دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی د.عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی دیوانی وەزارەتەکان و دەستە و فەرمانگە نەبەستراوەکان بەوەزارەت و بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.
لە کۆبوونەوەکەدا پەنجە خرایە سەر کێشە ئیدارییەکانی ناو دامودەزگاکانی حکومەت و کارکردن بە ئاراستەی چارەسەر کردنیان بە ئامانجی بەرەو پێشبردنی کاروباری ئیداریی لە ناو دامودەزگاکان لە پێناو کەمکردنەوەی رۆتین و راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیان و ئەو کەسانەی کە سەردانی دامودەزگاکانی حکومەت دەکەن، داواش کرا هەموو وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان هاوکار و هەماهەنگ بن و لە خێرا راپەڕاندنی کارە ئیدارییەکان و خێرا وەڵامدانەوەی نووسراوی وەزارەتەکان بە مەبەستی باشتر راپەڕاندنی کاروباری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢