بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەرین دەکرێتەوە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوار چێوەی گرنگیدان بە خزمەتگوزاریەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان،بە فەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەرین ،لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە .
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢