Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی ڕاپەرین دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان،  عێراق (GOV.KRD)- لە چوار چێوەی گرنگیدان بە خزمەتگوزاریەکان و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان،بە فەرمانی مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی ڕاپەرین ،لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتو گوزاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێتەوە .


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢