Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوار چێوەی گرنگیدان و کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشت و گوزار و گەشتیاریی لە ھەرێمی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەریەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت و گوزار دەکرێتەوە کە سەر بە میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزاری حکومەتی ھەرێم دەبن .

فەرمانگەی میدیا و زانیاری