حکومەتی هەرێم بڕیارێک لە بەرژەوەندی مامۆستا وقوتابیانی دەڤەری سۆران وزاخۆ دەدات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوار چێوەی گرنگیدان و بۆ بەرژەوەندی گشتیی و ئاسانکاری ڕاپەراندنی ئیش و کارەکان لە سنوری ھەردوو ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی پەروەردە و خزمەتکردنی مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە وقوتابیان بە گشتی، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەر یەک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و زاخۆ دەکرێنەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢