خولێکی ٤ رۆژە بۆ راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەت بەڕێوەچوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە بەردەوامی هەوڵەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر بە پرۆفیشناڵکردنی کاری میدیایی لە راگەیاندنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوڵێکی چوار رۆژەی لەسەر دووبابەتی جیاواز بۆ میدیاکارانی دامودەزگاکانی حکومەت کردەوە.
خولی یەکەم لە رۆژانی ٢٢ – ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ و لە لایەن راهێنەر ئەحمەد زاویتی بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە رووماڵی میدیایی بۆ پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیایدا ژمارەیەکی زۆر لە راگەیاندنی وەزارەت و فەرمانگە و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەت بەشداربوون.
لە خولەکەدا تیشک خرایە سەر چەند بابەتێکی گرنگی میدیایی، کە لەم قۆناغەی ئێستادا دەتوانێت بە باشترین شێواز خزمەت بە گەیاندنی پەیامی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات، لەوانەش رووماڵی میدیایی بۆ پرۆژەکانی حکومەت و جۆرەکانی رووماڵکردن و رووماڵکردن لە ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیا.
خولی دووەم لە رۆژانی ٢٤- ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢ و لەلایەن راهێنەر سەڵاح دۆسکی بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە رۆژنامەگەری مۆبایل لە رووماڵکردنی پرۆژە حکومییەکان. لەم خولەکەدا کە میدیاکارانی دامودەزگاکانی حکومەت تیایدا بەشداربوون باس لە گرنگی مۆبایل له كاری ڕۆژنامهوانی، لایهنهكانی ڕۆژنامهگهری مۆبایل، ڕۆڵی مۆبایل له گواستنهوهی ڕووداوه گرنگهكان كه له جیهان ڕوو دهدهن کرا.
لە رووماڵەکەدا راهێنەری خولەکە تیشکی خستە سەر بنهماكانی وێنهگرتنی تهلهفزیۆنی و قهباره و گۆشهكانی وێنهگرتن و چۆنیهیتی ئهنجامدانی دیمانه و ڕێنماییهكان بۆزاڵبوون بهسهر ئاستهنگهكانی وێنهگرتن به مۆبایل.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢