د. ئومێد سەباح: تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە لێدوانێکدا د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی دانوستانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند'' دوای سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ پڕۆپۆزه‌ڵێكی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناردووه كه له ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دیراسه‌كردنی ئه‌م پرۆپۆزه‌ڵه‌یه، كه تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵ ده‌داته‌وه، هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور كاری به یه‌كەوە‌یی و هه‌ماهه‌نگی گفتوگۆكانمان به‌رده‌وام ده‌بێت.''
لەبارەی پێداگری حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران راشیگەیاند'' سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەڵوێستی هەرچوار سەرۆکایەتییەکەی هەرێم روونە، لەم بارەیەوە پێشتریش جەختی لێکراوەتەوە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە. سەبارەت بە مامەڵەیەکی انتیقائی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بۆ نمونە دادگای فیدراڵی لە ساڵی ٢٠١٩ بڕیارێکی سەبارەت بە پێناسەکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و جێبەجێ کردنی ماددەی ١٤٠ و ئیلزام کردنی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو ماددەیە دەرکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکراوە و هیچ بەدواداچوونێکیش نەکراوە لەلایەن هیچ دامودەزگایەکی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بابەتە، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێت جۆرێک لە ئینتیقائیەت و جۆرێک لە سوچکردتی هەرێمی کوردستان هەیە سەبارەت بەم بابەتانە کە ئێمە دەمانەوێت لە چوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ شایستەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆیە جەخت لەسەر مافە دەستوورییەکانی خۆمان دەکەینەوە و دەستبەرداری ئەو مافە دەستوورییانە نابین.''
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٨ی ئایاری ٢٠٢٢