سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی ساڵێکدا وەڵامی زیاتر لە ٢٢ هەزار نووسراوی داوەتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ئاماری ئەو نووسراوانەی بڵاو کردەوە كه لە ماوەی ساڵێکدا واتە ١ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ئاراستەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کراون کە ژمارهیان ٢٣ هەزار و ٣٩١ نووسراوه.
بەپێی ئامارەکەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ٢٢ هەزار و ٧٠٦ نووسراو کاری پێویستیان بۆ کراوە و تەواو بوون و ٦٨٥ نووسراویش لهناو پرۆسەی کارکردن و دیراسهتكردندان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٩ی ئایاری ٢٠٢٢