Skip to the content

٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان دروست دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، لە سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان ، زیاتر لە ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەت و کرێنشینان دروست دەکرێت و سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ، سەرپەرشتی و پاڵپشتی دارایی بەشێکی پڕۆژەکە دەکات.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەشی بەوەکرد ، لەرووی کوالێتییەوە گرنگی زۆر بە دروستکردنی پڕۆژەکان دەردێت و مەرجە بدرێنە کۆمپانیا و وەبەرھێنانی باش و سەرکەوتوو و پێویستیشە لایەنی جێبەجێکار بە نرخێکی گونجاو و بە قیستی درێژخایەن یەکەکان دروست بکەن.
د. محەمەد شوکری راشیگەیاند" ھەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، وەکو سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان راسپاردووم ، ئامادەکاری بکەین بۆ تەرخانکردنی زەوی و دیاریکردنی وەبەرھێنەر".

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٠ی ئایاری ٢٠٢٢