ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند ته‌وه‌رێک كۆده‌بێته‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٢٣ى تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی ڕێنمایی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه له پێوه‌ر و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و مۆڵه‌تی پیشه‌كان له پێناو پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.
برگەی دووەمی کۆبوونەکە تایبەت دەبێت بە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگەی سێیه‌مدا پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان دەخرێتەڕوو.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٣ى تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢