شه‌پۆلێكی دیکەى باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو شه‌پۆلێكی باران بارین، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه و رێژه‌یه‌كی زۆری بارانیش باری.
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری دوو نزمه پاڵه په‌ستۆی دیكه و شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین زۆربه‌ی شار و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
دیلان ره‌شاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له لێدوانێكیدا بۆ پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی له گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا كرد و گوتی: "لە ئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەراست, شەپۆلێکی دابارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، رۆژی سێ شەممە لەکاتەکانی ئێوارە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم باران بارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەست پێدەکات، پاشان نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە, بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت و پلەکانی گەرما بە (٤-٥) پله دادەبەزێت و خێرایی با چالاک دەبێت بۆ ٤٠ كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا رووه و ئاراستە باشووری خۆرهەڵات باران بارانیش سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە و بەشێوەی نمە باران بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاویەکان بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان دەبارێت. لەناوچەکانی باشووری هەرێم و سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری لێزمە باران و بروسکە هەیە. پێشبینیش ده‌كرێت رێژەی دابارین زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان بكات".
سه‌باره‌ت به به‌راوردی رێژه‌ی باران بارین له نێوان ساڵی پار و ئه‌مساڵ و به‌دیاریكراوی له مانگی تشرینی یه‌كه‌م تاكو كۆتایی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه زانیارییه‌كانی خسته‌ڕوو:
به‌راوردی رێژه‌ی باران بارین له نێوان ساڵی پار و ئه‌مساڵ له مانگی تشرینی یه‌كه‌م تاكو رێكه‌وتی ٢٧ـى تشرينى دووه‌می ٢٠٢٢.
-پارێزگای هه‌ولێر : لە ساڵی ٢٠٢١ـدا، هه‌شت ملم باران باریوە و ئه‌مساڵ ٤٨ ملم.
پارێزگای سلێمانی : لە ساڵی 2021ـدا ٣٥ ملم، ئه‌مساڵ ٩٣ ملم.
پارێزگای دهۆك: لە ساڵی ٢٠٢١ـدا چوار ملم، ئه‌مساڵ ٩٣ ملم.
كه‌ركووك: ساڵی ٢٠٢١ـدا حه‌وت ملیم، ئه‌مساڵ ٧١ ملم.
هه‌ڵه‌بجه: ساڵی ٢٠٢١ـدا ٥٥ ملم، ئه‌مساڵ ٨٦ ملیم.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٩ـى تشرينى دووه‌می ٢٠٢٢