Skip to the content

قۆناخى یەکەمى شەقامى ١٠٠م سلێمانى ٤٦%ى کارەکانى تەواوبووە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- یەكێك لە هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەم، گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ هەموو شارەکان و گرنگیدانە بە دروستکردنی ڕێگەوبان و بوونیادنانی ژێرخانی ئابووری.

یەكێك لەو پڕۆژانەی بەڵێنی درابوو و دەست بەجێبەجێكردنی كرا لەكابینەی نۆیەم، پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانییە.

پرۆژەکە لە سێ قۆناخ پێکدێت کە لە قۆناخی یەکەمدا ٤٠٠ ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و ١٠٠٠ هەلی کاریشی ڕەخساندووە.

قۆناخی یەکەمی شەقامەکە ٣٤ کیلۆمەتر درێژە و ٤٦٪ـی کارەکانی تەواو بووە، چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی ١٠٠ مەترە.

شەقامەکە ٥ ئەندەرپاس، ٧ یەکتربڕ و ٣ پردی پەپوولەیی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لەوەی پردێکی تێدایە کە درێژییەکەی ٥٠٠ مەترە و ٢٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.

بەتەواوبوونی ئەو پرۆژەیە، قەرەباڵەغی بەشێك لە شەقامەکانی سلێمانی نامێنێت و هاتووچۆی شۆفێران ئاسانتر دەبێت.