چەند هەنگاوێک لەلایەن حکومەتەوە بۆ ڕێگرییکردن لە دروستبوونەوەی لافاو لە هەولێر
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- پارساڵ، بە هۆى بارانبارینێكی زۆر، لە شاری هەولێر لافاو دروست بوو و ڕاستەوخۆ سه‌رۆكوه‌زیران هاتە نێو رووداوەکە و بەدەر لە گرتنەبەرى ڕێ و شوێنى بەپەلە و پێویست، ڕێنمایی دایە پارێزگای هه‌ولێر و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسێك تایبەت بە چارەسەر و ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەى ئەو کارەساتە و لافاو.
لە ماوەى ڕابردوو چه‌ند سیمینارێك پێشكه‌ش كران بۆ زیاتر به‌رچاوڕوونی و خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی باش لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو له شاری هه‌ولێر و ماوەی پێنج مانگیش دەبێت کە له پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌كاری كرده‌یی ده‌كرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو و ڕووداوی نه‌خوازراو کە دەتوانین لە خوارەوە ئاماژەیان پێ بدەین:
ـ كه‌ندی كۆڕنیش هەر له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی پاك ده‌كرێته‌وه هەموو ئەو بهربهستانە لادەبرێت کە لە نێوى دروست کرابوون و ببوونە هۆكاری دروستبوونی لافاو.
ـ له ڕێگه‌ی ته‌نده‌رینگه‌وه، دوو پردی پته‌و له شوێنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه دروست ده‌كرێن كه چاره‌سه‌رێكی زۆر باشن بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی لافاو.
ـ له كۆتایی گهڕەكی ڕۆشنبیری له داره‌توو، ئێستا کار لە شه‌قامێكی دووساید ده‌كرێت و له‌م ڕۆژانه ته‌واو ده‌بێت.
ـ له گهڕەكی هه‌ولێری نوێ، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاودێری له ڕێگه‌ی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك كه ته‌نده‌رینگی ئه‌م شوێنه‌یان بۆ ده‌رچووه، كه‌نده‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه و بەمەش كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له كۆڕنیش نامێنێت و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو له‌و شه‌قامه وه‌ك ساڵی پار نییە، چونكه هه‌مووی پاك كراوەتهوه.
ـ شاری هیران ستی و ده‌وروبه‌ری کە ساڵى ڕابردوو لافاو گرتیەوە، ئێستا رێڕەوێكی نوێی لێ دروست ده‌كرێت و ئاوه‌كه ده‌چێته به‌ستی بنه‌سڵاوه و دواتریش بۆ كۆڕنیش، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌مساڵ مه‌ترسی لافاو له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت، ئێستا ٨٥%ى ئه‌م پڕۆژەیه ته‌واو بووه.
ـ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌قامی مه‌سیفه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە گوژمه‌ی ٨ ملیار دینار، بڕیارى پاككردنه‌وه‌ی ڕێڕە‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌قامی ١٥٠ مه‌تری دا كه پارساڵ كێشه‌ی دروست كردبوو، ئێستا له‌مبارەوە لە شه‌وه‌ك و مه‌لائۆمه‌ر كار ده‌كرێت، له گردجوتیاریش تیمه‌كان كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، له بنه‌سڵاوه‌ش كه‌نده‌كه پاك كراوه‌ته‌وه.
ـ له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریش له ڕێگه‌ی هه‌ر شه‌ش شاره‌وانیی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگەوە، زۆربه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان و ژێرپردهكان و تۆڕەكانی ئاو و چه‌په‌ره‌كان پاك کراونەتەوە و ده‌كرێنه‌وه.
ـ هەروەها پۆندێكی گلدانەوەى ئاویش له‌سه‌ره‌وه‌ی ناحیه‌ی داره‌توو دروست ده‌كرێت، بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ کارى جوتیارى و گەشتیارى و ئاوى ئەو ڕێڕەوانەش گل دەداتەوە کە دەبنە ڕایەڵکەى دروستبوونى لافاو.
بەم کارانە، ده‌توانرێت بگوترێت ڕێڕە‌وه‌كانى ئاو له پارێزگای هه‌ولێر كارێكی یه‌كجار باشیان لەسەر كراوه کە لە ١٥ ساڵی رابردوو بێوێنە بووە. ئه‌مانه به‌شێكی له‌و كارانه بوون كه له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام دراون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو له پارێزگای هه‌ولێر. بەم هەموو ڕێکارە، دەتوانرێت بەردەم ئەگەرى هەر لافاوێک بگیردرێت.