سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی ھەولێر -خەبات
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر،هەرێمی كوردستان، (gov.krd) - لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان ، بەمەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی زیاتری شوفێران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و ٢١٠ ملیۆن و ٣١٢ ھەزار دینار بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر-خەبات ، بە شێوەی ڕاگواستن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی ٢٠٢٢