Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی ھەولێر -خەبات

هەولێر،هەرێمی كوردستان، (gov.krd) - لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان ، بەمەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی زیاتری شوفێران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی یەک ملیار و ٢١٠ ملیۆن و ٣١٢ ھەزار دینار بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر-خەبات ، بە شێوەی ڕاگواستن لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی ٢٠٢٢