شەقامى ٣٠ مەترى قەرەباڵغی نێو شارى دهۆک کەم دەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- فراوانبوونی پارێزگای دهۆک واى کردووە کە شارەکە پێویستی بە شەقامی زیاتر بێت . کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جگە لە چاککردن و قیڕتاوکردنی کۆڵان و شەقامە کۆنەکانی دهۆک، دەستى کردووە بە دروستکردنی شەقامی نوێ و ئه‌مه‌ش له پێناو نه‌هێشتنی ئه‌و جه‌نجاڵی و قەرەباڵغییەى کە ئێستا له سەر شه‌قامه کۆنەکان هەیە، تا هاووڵاتیان تووشى بارگرانى و بەفیڕۆچوونى کات و کارەسات نەبن.
شه‌قامی ٣٠ مه‌تری له پارێزگای دهۆك، یه‌كێكه له‌و شه‌قامانه‌ی له ئێستادا كاری تێدا ده‌كرێت و به ته‌وابوونی ئه‌و شه‌قامه‌ش كاریگه‌رییه‌كی باش له‌سه‌ر هاتووچۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی ده‌بێت و چه‌ندین گه‌ڕه‌ك كه ده‌كه‌ونه ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شه‌قامه سوودمه‌ند ده‌بن له‌م پرۆژه‌یه.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی ئه‌م شه‌قامه ئەبابەکر تاهر، ئەندازیار لە شارەوانیی ڕۆژئاوای دهۆک لە سەرۆكایه‌تی شاره‌وانیی دهۆك، ورده‌كاریی كاركردنی نێو شه‌قامەکەى بۆ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری خسته‌ڕوو گوتی: دروستکردنی شەقامی ٣٠ مەتریی کەرتی ٤٥ی ماسیک لە دهۆک، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٢ـەوە دەستی پێ کردووە و ڕۆژانە نزیکەی ١٠ کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت، گوژمەی تەرخانکراو بۆ ئەم پرۆژەیە ٣ ملیار دینارە لەسه‌ر بودجەی پارێزگای دهۆک، بە تەواوبوونیشی دەبێتە ڕێگای سەرەکیی هەزاران هاووڵاتیی نیشتەجێی دەوروبەری شەقامەکە و جەنجاڵییش لە شەقامە سەرەکییەکانی دهۆک، کەم دەکاتەوە.
سەماڵ کەمال، ئەندازیار لە کۆمپانیای جێبەجێکاریش بە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایگه‌یاند:''ڕۆژانە نزیکەی ٦٠ کرێکار کە سەرجەمیان دەستی کاری ناوخۆیین بە ٢٥ ئامێر، کار لە دروستکردنی ئەو شەقامە دەکەن و ماوەی ته‌واوبوونی پڕۆژەكەش ٣٠٠ ڕۆژە و لە ئێستادا نزیکەی ٧%ی کارەکانی جێبەجێ کراوە.''
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢