ئه‌نجوومه‌نی گشتیی ڕاژه ناوی ده‌رچووانی پۆستی تۆماركه‌ری زانیاری بڵاو ده‌كاته‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- له چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنی دۆسیه‌ی كه‌سیی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی گشتیی ڕاژه ناوی شه‌ش ده‌رچووی پۆستی تۆماركه‌ری زانیاری راگه‌یاند.
راگه‌یاندنی ئه‌م ناوانه له كاتێك دایه كه پێشتر ئه‌و كه‌سانه تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامدرابوو و دوای ته‌واوبوونی تاقیكردنه‌وه‌كانیش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه له پێشبڕكێیه‌كه سه‌ركه‌وتن:
1- عمر عصمت نبی – بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له زانستی كۆمپیوته‌ر / زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
2- هێڤی یاسین عثمان – بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر / زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
3- سیراج عمر قادر - بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له زانستی كۆمپیوته‌ر / زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی تیشك.
4- بشرا سعید قادر - بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له زانستی كۆمپیوته‌ر / زانكۆی سۆران.
5 – محمد عزیز حسین - بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاریی كۆمپیوته‌ر / زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر.
6- سایە جمال کریم- بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ر / زانکۆى پۆلەتەکنیکى هەولێر
ئه‌نجومه‌نیی گشتی راژه داوا له ناوبراوان ده‌كات رۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 2ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 سه‌ردانی ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی گشتی راژه بكه‌ن له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ده‌ستبه‌كاربوونیان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
29ی ئه‌یلوولی 2022