لە شەش مانگی رابردوودا زیاترلە ٦٢٨ ملیۆن دۆلار قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوت دراوەتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لەماوەى ڕابردوو حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى نەناردنى شایستە داراییەکانى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە توشى قەرزێکى زۆر بویەوە، بەڵام بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوت و رێکخستنەوەى داهاتى ناوەخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى، بەرە بەرە حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى دەربازدەکا لەو قەرزانەى کە لەسەرى کەلەکە بووە.
حکومەتی هەرێم لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە کە بڕەکەی (٤٢٢.٤٦٥.٥٧٦) چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و چوارسەدو شەست و پێنج هەزار و پێنج سەدو حەفتاو شەش دۆلارە.
دانەوەی قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت لە شەش مانگی رابردوو ٢٠٢٢دا بەم شێویە بووە کە لە سێ مانگی یەکەم: (٢٠٦.١٠٤.٦٢٦) دووسەد و شەش ملیۆن و سەد و چوار هەزار و شەش سەد وز بیست و شەش دۆلار و لە سێ مانگی دووەم (٤٢٢.٤٦٥.٥٧٦) چوارسەد و بیست و دوو ملیۆن و چوارسەدو شەست و پێنج هەزار و پێنج سەدو حەفتاو شەش دۆلار بووە.
فەرمانگەى میدیاو زانیاری
٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢