Skip to the content

حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخی ٢٣٠ جۆر دەرمان رێکدەخاتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بۆ یەکەمجار حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی تەندروستییەوە تەندەری دابینکردنی دەرمان رادەگەیەنێت کە بەهۆیەوە نرخی ٢٣٠ جۆری جیاوازی دەرمان لە هەموو کوردستان یەکدەخرێت.

بۆ لەمەودوا وەزارەتی تەندروستی لەبری دامودەزگاکانی دیکەی تەندروستی دەرمان دابین دەکات و وەک هەنگاوی یەکەم ٢٣٠ جۆر دەرمان لە تەندەرەکە رادەگەیێندرێت و سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

پرۆسەى پێشکەشکردنى تەندەر بەگوێرەى رێنماییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بۆ گرێبەستە حکومییەکان ئەنجام دەدرێت، ئەوانەى تەندەر پێشکەش دەکەن دەتوانن بۆزیاتر لە دەرمانێک تەندەر پێشکەش بکەن، رێکەوتنەکە بۆماوەى دوو ساڵ دەبێت.

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاند، بۆ ئەوەی پرۆسەی دابینکردنی دەرمان، شەفاف بێت و دوور بێت لە قۆرخ کردن چەند ساڵێکە دەست بە کاری تەندەرینگ کراوە، تەنیا بەشێکی زۆر کەم نەبێت کە لە رێگەی راستەوخۆوە دابین دەکرێت، ئەمەش بۆ رانەوەستانی باباتە سەرەکییەکان، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە رزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان بۆ هۆڵەکانی نەشتەرگەری و فریاکەوتن و چاودێری چڕ و بەشە زۆرەکەی بەشێوازی تەندەرینگە، بەڵام بەهۆی ڕێکخستنەوەى رێنماییمان لە بەڕێوەبەرایەتیی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆری، و لەگەڵ تیمێکی راوێژکاری خاوەن ئەزموونێکی زۆریش ئێمە شێوازی لایەنە کارگێڕی و یاسایی و داراییەکان و لایەنە کوالیتییەکەی بۆ ئەوەی لە کوردستان هەمان کوالیتی بەرز هەمان دابینکردن هەبێت، بەڵام ئەم دەسەڵاتەش دراوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی بۆ هێنان و بردن و جووڵەی کۆگایی.

ئامانجی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو جۆرە نوێیەی تەندەرکردن، دابینکردنی دەرمانە بە کوالێتییەکی بەرز و باشتر، هەروەها دابینکردنی دەرمانە بە نرخی گونجاو کە ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەری کەمی کێشەی دەرمان لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان، لەگەڵ یەکخستنی نرخی دەرمان لە هەموو کوردستان.

بەگوتەی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم شێوازە نوێیە وەک پڕۆژەیەک ئامادە کراوە بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان توشی بابەتێکی جیاواز نەبێت لە شوێنێک بۆ شوێنێکی تر و دەرمان بەهەمان کوالیتی و بە هەمان رێکاری یاسایی و کارگێڕی دەرمان بەشێوازی تەندەرینگ دابین بکرێت، بەتایبەتی بۆ کۆمەڵێک بابەتی سەرەکی کە دەبێت لەگەڵ (کۆمپانیای رەسەن) ئێمە پێی دەڵێین (Mathar Company) دابین بکرێت واتە خۆی دەرمان دابین دەکات و نەک لە رێگەی چەند دەستێکی دیکەوە. ئەم شێوازە بەگشتی نرخی دەرمان و کوالێتییەکەی چارەسەر دەکات.

سەرجەم کۆمپانیا ناوخۆیی و نێدەوڵەتییەکان دەتوانن لە رێگەی پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

له‌ ئێستادا وه‌ك هه‌نگاوى يه‌كه‌م و تاقيكاريى، پڕۆژه‌كه‌ 230 ده‌رمان كه‌ زۆر به‌كاردێن له‌ كوردستاندا، له‌خۆ ده‌گرێت. له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى پڕۆژه‌كه‌، وه‌زاره‌تنى ته‌ندروستى ده‌يه‌وێت ژماره‌ى ده‌رمانه‌كان به‌ ئه‌نجامدانى هه‌مان شێواز زياد بكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢