Skip to the content

لە هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سۆران و راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا دادەمەزرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی کەمکردنەوەی رۆتین و باشتر راییکردنی کاروباری هاووڵاتییان و برەودانی زیاتر بە سێکتەری کارەبا لە سنووری هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، بڕیار درا بە هێنانەکایەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لەو سێ ئیدارە یە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢