ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خانه‌نشین کران
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە پێناو ھێنانەدی دادپەروەری لە رێکخستنی ریزەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان, پەیوەست بە بابەتی بەرزکردنەوەی پلەی سەربازی و خانەنشین کردنی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیار درا بە خانەنشین کردنی ٢ ھەزار و ٦١ ئه‌فسه‌ر و پله‌داری فەرماندەیی ھێزەکانی ٨٠ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی کاروباری پێشمه‌رگه.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی رۆڵی پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و خەبات و ماندوو بوونیان بەرز دەنرخێنێت، ھەروەھا کار دەکات بۆ رێکخستنەوەی تەواوی ھێزەکان لە چوارچێوەی ھێزێکی تۆکمە و رێکخراو لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنی ھەزاران شەھید بە دەستھاتوون.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری
٢٧ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢