Skip to the content

سەرۆکی حکومەت نزیکەی 15 ملیار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی خەرجدەکات

دووشەممە ١٧ـی نیسانی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر خەرجکردنی ١٤ ملیار و ٩٧٥ ملیۆن دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەم بڕە پارەیە، بەمەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجدەکرێت.

خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، ئەویش بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان.

بڕی پارەکە، لەسەر بوودجەی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشێوەی کەمگەری بۆماوەی یەک ساڵ خەرجدەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
١٧ـی نیسانی ٢٠٢٣