Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت سێ لیوا لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ٣ لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنران، کە بریتیین لە (لیوای ٢٦، لیوای ٢٨، لیوای ٣٠).

لیواکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە پێکهێنراون و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنیان، کە دەکاتە ڕێکەوتی ٨ـی٨ـی ٢٠٢٣، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری