Skip to the content

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە

لە درێژەی ھەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بە ناحیەکردن و قەزاکردنی شارەکانی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و کارئاسانی و پێویستی بۆ ڕاپەراندنی کاروباری ھاووڵاتیان و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی خەلیفان کرا بە قەزا و گوندی سرێشمە کرا بە ناحیە لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەم فەرمانە لە ڕێککەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.