سەرۆکی حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەکات
ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئابی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەیامی پیرۆزبایی خۆی گەیاندە قوتابییە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی بەشی وێژەیی و زانسی خوێندنی کوردی لە کەرکووک.
ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:'' لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان گەیاندە قوتابیە یەکەم و دووەم و سێیەمی بەشەکانی زانستی و وێژەیی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.''
ئالان حمەسەعید گوتیشی :''پیرۆزبایی لە هەموو دەرچووان دەکەین، بە هیوای ئەنجامی باشتر بۆ ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لە خولی دووەم تاقیکردنەوە دەدەنەوە.''
فەرمانگەی میدیا و زانیاری