Skip to the content

هاتوچۆى هەولێر چەند ڕێنماییەکی لەسەر بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر، بۆ زیاتر گرەنتیکردنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و شۆفێران، چەند ڕێنماییەکی پێویستی لەبارەى بەکارهێنانی ڕێگە خێراکان بۆ شۆفێر و هاووڵاتییان بڵاو کردەوە و داوا دەکات هەموو لایەکی پێیەوە پابەند بن؛ لەو ڕێنماییەنەدا ئەم کارانە لەسەر هێڵە خێراکان قەدەغە کراون:
١- وەستان و چاوەڕێکردن بە بێ هۆکاری لەناکاو.
٢- گەڕانەوە بە بەگ بە هەموو شێوەیەک.
٣- نابێت پیادەڕۆیان لەسەر شەقامی خێرا بپەڕنەوە، مەگەر پردەکان بەکار ببەن.
٤- کڕین و فرۆشتن و مامەڵە لەسەر شەقامە خێراکان.
٥- ڕۆیشتنی ئەو سوارڕۆیانەى کە خێراییان لە ٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا کەمترە.
٦- ڕۆیشتنی سوارڕۆکانی بیناسازی و کشتوکاڵی وەکوو تراکتۆر و دەڕاسە و گرێدەر و شۆڤڵ و تەنانەت بۆ مەوداى چەند مەترێکیش، بەڵکوو دەبێت بە ئامێری هەڵگرتنی تایبەت بگوازرێنەوە.
٧- پێچاوپێچکردن و تەڕناش و کێبڕکێ.
٨- بەکارهێنانی مۆبایل و سۆشیالمیدیا.
٩- پێچکردنەوە لە شوێنە تایبەتەکانی ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی خێرا یان هەر دەرچەیەکی دیکەى فریاگوزاری.
١٠- هەڵگرتن و دابەزاندنی سەرنشین.
١١- لێدانی فووللایت.
١٢- لێخوڕینی پایسکیل و مۆپید و سکۆتەر و ماتۆڕی سێتایە.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری