یەكتربڕی باخی بەختیاری بە شێوەی كاتی دەكرێتەوە
بە مەبەستی كاركردن بۆ ئامادەكردنی ئەندەرپاس و یوتێرنی یەكتربڕی باخی بەختیاری، هەردوو سایدی ڕۆیشتن و هاتن لە سلێمانییەوە بەرەو ڕاپەڕین، بە شێوەیەكی كاتی دەكرێنەوە.
زەردەشت ڕەفیق، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ڕاگەیاند: "بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا، هەردوو سایدی سەرەوەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بە شێوەیەكی كاتی بكرێنەوە."
گوتیشی: "بە هۆی كاركردن لە بەشی خوارەوەی شەقامەكە، هەردوو سایدەكەی سەرەوە دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی قەرەباڵغیی هاتووچۆ دروست نەبێ و هاووڵاتیان سەلامەت بن."
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتیی شارەوانی ڕوونیشی كردەوە: "كاركردنی سایدەكانی سەرەوە تەواو نەكراون و هەندێك كاریان ماوە، بەڵام پێویستە بەشەكانی تریش كاریان تێدا بكرێ، بۆ ئەوەی پێش هاتنی وەرزی سەرما و بارانبارین، كارە پێویستەكانی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەكۆتا بگەن."