Skip to the content

ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل بەرەوپێش دەبرێن

زیاتر لە ٢٠ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای سێمێل جێبەجێ دەکرێن و "کاریگەرییان لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزاکە دەبێت".

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند: “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ١٨ ملیار و ٥٢٠ ملیۆن دینار بۆ جێبەجێکردنی زیاتر لە ٢٠ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزاری سێمێل تەرخان کرا”.

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان پێک هاتوون لە کارەبا، پەروەردە، سەوزایی و ڕێگەوبان؛ لەبارەی ئەم پڕۆژانەوەش پارێزگاری دهۆک گوتی: “دەمانەوێت پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی قەزای سێمێل بدەین”.

جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانە بەشێک بوون لە داخوازییەکانی دانیشتووانی قەزاکە و حکومەت بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لەسەر سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری